حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ئاشكرای كرد كە ئەمشەو چوارشەممە بە درۆن هێرشكراوەتە سەر كەمپەكەیان لە شاری كۆیە، ئاماژەی بەوەشدا كە لە ماوەی هەفتەیەكدا ئەمە دووەمجارە هێرشبكرێتە سەر كەمپەكە.
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە راگەیەنراوێكدا، ئەمشەو چوارشەممە رایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا، کەمپی ئازادیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە درۆنێک لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران کرایە ئامانج.
راشیگەیاند: کەمپی ئازادی لە نزیک شاری کۆیە هەڵکەوتووە و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دیموکراتە.
حزبی دیموكرات ئاماژەی بەوەشدا: لەم هەفتەیەدا ئەمە دووەم شەپۆلی هێرشی درۆنیی کۆماری ئیسلامییە بۆ سەر کەمپەکانی حزبی دیموکرات.
لە كۆتاییدا رایگەیاندووە: ڕۆژی 6ی ڕەزبەر و هاوکات لەگەڵ چوارەمین ساڵوەگەڕی مووشەکبارانی بنکەکانی حزب لە دوای بەئەنجامگەیشتنی پرۆسەی یەکگرتنەوەی حزبی دیموکرات، ئەم کەمپە بە سێ دڕۆن کرایە ئامانج، هەروەها لە دەسپێکی شەڕی ئەم دواییەی ئەمەریکا و ئیسرائیل و ئێران، هەتا ئێستا بە زیاتر لە 164 مووشەک و درۆن، بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە ئامانج گیراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.