دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیال) بەفەرمی كشانەوەی تەواوەتی هێزەكانی ئەمەریكای لە عێراق راگەیاند و لە پۆستێكدا نووسیبووی "عێراقمان بەجێهێشت".
دۆناڵد ترەمپ لە پۆستەكەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزەکانی ئەمەریکا لە کاتێکدا عێراق بەجێدەهێڵن، کە سەرۆک وەزیرانێکی سەرکەوتوو و ناوازە لەوێدا هەیە. جەختیشی کردەوە کە پاڵپشتیی تەواو لە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن.
ترەمپ ئاماژەی بەوەداوە: دوو بژاردە لەبەردەممدا هەبوون، ئەوانیش مانەوە یان كشانەوە لە عێراق بوون، لە كۆتاییدا بڕیاری كشانەوەم دا، چونكە پێموابوو کاتی ئەوە هاتووە سەربازە ئەمریکییەکان بگەڕێنەوە نیشتمان.
ترەمپ هەروەها نووسیویەتی: کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان و گواستنەوەی کەلوپەلە سەربازییەکانیان لە بنکەی ئاسمانیی هەولێر، کۆتایی بەو ئامادەییە سەربازییە دەهێنێت کە ساڵانێک لەمەوبەر دەستیپێکردبوو.
سەرۆکی ئەمەریکا كشانەوەی هێزەکانی ئەمەریكای لە عێراقدا بە ساتەوەختێکی مەزن و مێژوویی بۆ ئەمەریکا وەسف کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.