Erbil 31°C پێنجشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:22

فەرماندەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەفەرمی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عێراق راگەیاند

100%

جەنەڕاڵ کیڤن لامبەرت فەرماندەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە (30ی ئەیلوولی 2026) بەفەرمی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانێتییەکەیان لە عێراق ڕاگەیاند، جەختیشی کردەوە کە کاتی ئەوە هاتووە عێراق خۆی بەرپرسیارەتەییە ئەمنییەکان بگرێتە دەست.

جەنەڕاڵ لامبەرت ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتارێکدا لە بەغدا رایگەیاند: ئەرکەکانمان وەك هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی هات و پڕۆسەی کشانەوەمان لە هەولێر تەواو کرد کە دوایین بنکەی سەربازیی هاوپەیمانانی لێ بوو.

لامبەرت هەروەها رایگەیاند: عێراق ناتوانێت چاوپۆشی لە هیچ هەڕەشەیەک بکات کە ئاسایش و سەروەرییەكەی بخاتە مەترسییەوە، جا ئەو مەترسییە بچووك یان گەورە بێت.

فەرماندەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق هەروەها هەوڵەكانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی چەك لەدەستی دەوڵەتدا بەرز نرخاند و جەختی كردەوە كە سەركەوتن لەم پڕۆسەیەدا عێراق دەباتە قۆناغێكی دیكەوە.

لە کۆتاییدا ئاماژەی بە پابەندبوونی ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد بۆ بەردەوامیی پاڵپشتیکردنی حکوومەت و گەلی عێراق وەک ئەندامێکی گرنگی هاوپەیمانێتییەکە، بە ئامانجی دروستکردنی ئاییندەیەکی گەشتر و بە هێزتر ئارامتر و خاوەن سەروەریی تەواو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.