سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل زانیاری لەبارەی ئەو فڕۆكەیەی كۆمپانیای فلای دوبەی ئاشكرا كرد كە ئەمڕۆ چوارشەممە بەناچاری لە فڕۆكەخانەیەكی وڵاتی سعوودییە نیشتبووەوە، نەتانیاهۆ رایگەیاند كە بەهۆی ئەوەی سەرجەم سەرنشینەكانی فڕۆكەكە ئیسرائیلی بوونە، رەنگە بەو هۆیەوە فڕۆكەوانەكە هەواڵی خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەی دابێت.
نەتانیاهۆ رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی فڕۆكەكەی كۆمپانیای فلای دوبەی سەرجەم سەرنشینەكانی ئیسرائیلی بوونە، ڕەنگە بەهۆیەوە فڕۆكەوانەكە هەوڵی خستنەخوارەوەی دابێت.
راشیگەیاند: فڕۆكەوانەكە بە چەقۆ هێرشی كردۆتە سەر هاوڕێكەی و ویستوویەتی فڕۆكەكە بە سەرجەم سەرنشینەكانەوە بخاتە خوارەوە، بەڵام دواتر چەند ئەندامێكی تیمی فڕۆكەوانی دەستوەردانیان كردووە و توانیویانەی دۆخەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل گوتیشی: لەگەڵ نیشتنەوەی فڕۆكەكە لە وڵاتی سعوودییە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەوە فڕۆكەوانە هێرشكەرەكە دەستگیركراوە و ئێستا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.
نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەش دا كە ڕووداوەكە زۆر مەترسیدار بووە، بۆیە فەرمانی بە هێزەکانیان کردووە ئامادەبن بۆ هەر هەڕەشەیەکی دیکەی هاوشێوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.