Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 18:42

دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە شاری زاهیدانی ئێران بیسترا

100%

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە شاری زاهیدانی ئێران بیستراوە، تا ئێستا هۆكارەكەی ڕوون نەبووەتەوە.

ئاژانسی (فارس)ی ئێرانی لەسەر زاری نووسینگەی پارێزگاری شاری زاهیدان بڵاویکردەوە: لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەنگی ئەو تەقینەوەیەی لە نزیک بنکەی پۆلیسی ژمارە 19ی زاهیدان بیستراوە، بەهۆی تەقینی ئامێرێکی دەنگییەوە بووە.

نووسینگەی پارێزگاری زاهیدان ئاماژەی بەوەش کردووە کە "تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و بابەتەکەش تا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.