Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 22:23

وەزیری دارایی و تیمی پڕۆژەی (هەژماری من) کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (هەژماری من) لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دوایین زانیارییەكان لەبارەی پڕۆژەی (هەژماری من) خرانەڕوو و ئاماژە بەوەكرا كە تا ئێستا نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون لە پڕۆژەكەدا خۆیان تۆمار بکەن.

ئاماژە بەوەش كرا كە ئێستا زیاتر لە 750 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەردەستن، هەروەها زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر بەشێوەی دیجیتاڵی مووچەكانیان وەردەگرن.

لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە خزمەتگوزاری زیاتر و باشتر پێشکەش بە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

لە کۆتایی وەزیری دارایی بڕیاریدا بە زووترین كات لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتی وەزارەت دەست بە هەنگاوەکانی گواستنەوەی پڕۆژەی (هەژماری من) بکرێت بۆ سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.