Erbil 31°C ھەینی 25 ئەیلوول 19:21

لە چەمچەماڵ بەهۆی تەقینی تانكییەكی سووتەمەنی، دوو برا گیانیان لەدەستدا

100%

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی رووداوی تەقینی تانكییەكی سووتەمەنی لە شارۆچكەی چەمچەماڵ، دوو برا گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) پێی راگەیاندین: نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە كاتی لەحیمكردندا بۆ یەكێك لە تانكییەكانی سووتەمەنی، ئاگر و تەقینەوە دروستبووە.

بەهۆی ئەو ئاگرەی لە ئەنجامی تەقینی تانكییەكە دروستبووە، دوو برا كە لە شوێنی رووداوەكە بوون، گیانیان لەدەستداوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.