Erbil 31°C ھەینی 25 ئەیلوول 17:03

بەرگریی شارستانیی سۆران بۆ (كوردستان تیڤی): باوك و كوڕێك لە حەوزێكی ئاودا لە ناحیەی سمێلان خنكان

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە (كوردستان تیڤی) ڕایگەیاند، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە و کەمێک بەر لە ئێستا، لە سنووری شارەدێی سمیلانی سەر بە شارۆچكەی چۆمان، ڕووداوێکی خنکان لە حەوزێکی ئاودا ڕووی دا.

رەوەند هاودیانی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند: لە سنووری شارەدێی سمیلانی كوڕ و باوكێك كەوتوونەتە ناو حەوزێكی ئاو و هەردووكیان خنكاون.

راشیگەیاند: ئەو باوكەی گیانی لەدەستداوە ناوی (کاروان عەزیز)ـە، كوڕەكەشی ناوی (ئەیووب کاروان عەزیز)ـە.

رەوەند هاودیانی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەش دا كە لە ئێستادا تیمەکانیان لە شوێنی ڕووداوەکەن و لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە، تەرمی هەردوو قوربانییەکە بۆ پزیشکی دادی سۆران دەگوازنەوە.

هەر لەبارەی ڕووداوەكە، شاخەوان حوسێن بەرێوەبەری ناحیەی سمێلان بۆ (کوردستان تیڤی) گوتی: ئەو باوك و كوڕەی لە رووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە، ئاژەڵدارن و لە ناحیەی بجیل لە سنووری ئاکرێ بە مەبەستی ئاژەڵداری روویان لە ناحیەی سمێلان کردووە.

بەرێوەبەری ناحیەی سمێان هەروەها گوتی: باوکەکە تەمەنی 35 ساڵە و کوڕەکەش 13 ساڵانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.