دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێك 106 دۆلاری تێپەڕاند، بەهۆی بەردەوامی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەزەحمەت دەستكەوتنی نەوت لە گەرووی هورمز و گەرووی بابولمەندەبەوە.
ئێستا هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان 106.33 دۆلار دەكات و نرخەكەی لەگەڵ دوێنێ چواشەممە 3.15% بەرزبووەوە.
بەهەمانشێوە نرخی نەوتی خاوی تێكساسی ئەمریكیش بەرێژەی 2.6% بەرزبووەوە و ئێستا هەر بەرمیلێك لە بازاڕەكانی جیهان 94.56 دۆلار دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.