چوار كەناڵ و میدیای ناوداری ئەمریكی وەك پاڵپشتییەك بۆ ئاژانسی (س ئێن ئێن) و میدیاكانی دیكە، بڕیاریان دا گواستنەوە و پەخشی كار و چالاكییەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتەكەیان رابگرن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ یەكشەممە ئاژانسی (س ئێن ئێن) و چەند میدیایەكی دیكەی وڵاتەكەی بە شێرپەنجە وەسف كرد و رایگەیاند كە ئەم میدیایانە بەهۆی بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری ناڕاست و ساختە، بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا.
دۆناڵد ترەمپ ماوەی سێ ڕۆژە هاتنی پەیامنێر و كارمەندانی ئاژانسی (س ئێن ئێن) و سێ میدیای دیكەی وڵاتەكەی بۆ ناو كۆشكی سپی قەدەغە كردووە.
بەهۆی ئەم بڕیارەی سەرۆكی ئەمریكا و وەك پاڵپشتییەك بۆ كەناڵە سزداراوەكان، چوار كەناڵ و میدیای ناوداری ئەمریكی بڕیاریاندا گواستەوەی هەواڵ و پەخشی كار و چالاكییەكانی دۆناڵد ترەمپ رابگرن.
ئەم چوار كەناڵەی بڕیارەكەیان داوە بریتین لە (سی بی ئێس) و (ئەی بی سی) و (ئێن بی سی) و (فۆكس نیوز).
هەر ئەمڕۆ دووشەممە میدیاكانی (سی ئێن ئێن) و (ئێم ئێس) و (ئێن بی سی) و (پۆلیتیكۆ) سكاڵای یاساییان لەدژی دۆناڵد ترەمپ تۆمار كردووە بەهۆی بڕیاری قەدەغەی چوونیان بۆ ناو كۆشكی سپی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.