Erbil 31°C ھەینی 18 ئەیلوول 12:23

کەشناسی هەرێم: گەرماکە بەردەوامی هەیە و ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە سبەی پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە، کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند کە ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی و لە زۆربەی کاتەکاندا ساماڵ دەبێت.

سبارەت بە پلەکانی گەرما بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت؛ ئەمڕۆ پلەکانی گەرمان کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە دوێنی و نزیکەی یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت.
 
سەبارەت بە سبەی سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەومەلەرزەزانی و کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند کە  ئاسمان ساماڵ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا.

بەڕێوەبەیەتییەکە ئاماژەی بەوە کرد کە سبەی پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 37 پلەی سیلیزی

پیرمام: 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:38 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 38 پلەی سیلیزی

دهۆک: 37 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 36 پلەی سیلیزی

ئاکرێ:37 پلەی سیلیزی

گەرمیان:41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:29 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.