وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی ئاشكرای دەكات كە هەفتەی داهاتوو زانكۆلاین بۆ دەچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی كارا دەكرێت و قوتابییان دەتوانن داواكاری بۆ وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان پێشەكش بكەن.
عەباس ئەكرەم گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجامی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە گەیشتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
راشیگەیاند: بۆ ئەمساڵ بەشێویەكی گشتی (40716) دەرچووى (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە قۆناغی 12 ئامادەیی دەرچوون.
عەباس ئەکرەم ڕاشیگەیاند: دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچووان کارا دەکرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی گوتیشی: لە یەک کاتدا 30847 دەرچوو لە بەشى زانستى، 7923 دەرچوو لە بەشى وێژەیی، 1240 دەرچووى ئامادەیی پیشەیی و 706 دەرچووى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان، داواکارى بۆ هەرسێ جۆر خوێندنى زانکۆلاین و پارالێل و ئێواران بۆ ساڵى خوێندنى (2026-2027) لە (16) زانکۆى حکوومى لە هەرێمى کوردستان پێشکەش دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.