بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە عومڕەکارێکی ئافرەتی خەڵكی شاری هەولێر لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد.
عومرەکارەكە ئافرەتە بەناوی (مهاباد عوسمان كارەسوول) خەڵكی شاری هەولێرە و تەمەنی 55 ساڵە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری مەككەی وڵاتی سعوودییە کۆچی دوایی کردووە.
بڕیارە ئەو عومڕەكارە هەر لە شاری مەککە پیرۆز بەخاک بسپێردرێت.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە و وەزارەتی ئەوقاف سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو عومڕەکارە كرد و داوای لە خوای گەورە كرد جێگەی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکارەكەی بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.