ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو سێ كەسەی راگەیاند كە دوێنێ چوارشەممە لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری هەولێر تەقەیان كردبوو و پشێوی و ئاژاوەیان دروستكردبوو.
ئاسایشی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاریزگای هەولێر، سێ تۆمەتبارمان بەناوەکانی (أ. خ. أ) و ( م. ل. أ) و ( م. أ. ع ) دەستگیر کرد.
ئاسایشی هەولێر هەروەها رایگەیاند: ئەو سێ تۆمەتبارە دوێنێ چوراشەممە ڕێکەوتی 9/9/2026 لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW)لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەستاون بە تەقەکردن و دروستکردنی ئاژاوە و بشێوی.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە لەگەڵ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان، هەروەها دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکە و چەکەکەشیاندا گیراوە.
جەختیشی كردەوە كە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە ڕووداوەکە بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی دیکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.