Erbil 31°C ھەینی 04 ئەیلوول 03:23

دۆناڵد ترەمپ: ئەمریكا خاوەن جبەخانەیەكی گەورەی پڕ لە چەك و تەقەمەنییە

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشكرای كرد كە وڵاتەكەی خاوەن جبەخانەیەكی گەورەی پڕ لە چەك و تەقەمەنییە و هەتا ئێستاش لە بەرهەمهێنان بەردەوامن.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمریكا خاوەنی بڕێکی بێسنوور لە چەك و تەقەمەنی ئاست مامناوەند و کوالێتی بەرزە. جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی ئێستا کار بۆ کۆگاکردن و ئامادەکاری تەواو بۆ ئەو چەك و تەقەمەنییانە دەکات بۆ هەر بارێكی لەناکاو یاخود ئەگەری روودانی جەنگێک.

گوتیشی كە ئەمریكا لە ئێستادا بڕیاری داوە چەك و تەقەمەنییەکان بۆ خۆی بپارێزێت و نەیانفرۆشێت، بەڵام رەنگە بەمزووانە فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بە هاوپەیمانان دەست پێ دەکاتەوە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بڕێکی زۆری تەقەمەنی داوەتە ئۆکرانیا کە زۆر زیاترە لەو بڕەی ئەمریكا لە کردە سەربازییەکەیدا دژی ئێران بەکاری هێناوە.

هەروەها ڕەخنەی لە بڕیاری بەخشینی هاوکاریی سەدان ملیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا و هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) گرت و ڕایگەیاند کە ئەمریكا ئێستا داوای گەڕاندنەوەی ئەو پارانە لە ئەوروپا دەکات، ئەگەرچی درەنگ وەختیش بووبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.