Erbil 31°C ھەینی 04 ئەیلوول 03:22

ئافرەتێك لە قەرەتەپە بەهۆی تەزووی كارەبا گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندێكی سنووری شارۆچكەی قەرەتەپە، ئافرەتێك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەست دا.

پەیامنێری (كورستان تیڤی) لە گەرمیان پێی راگەیاندین: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئافرەتێك لە گوندی قەریاتاخ سەر بە شارۆچكەی قەرەتەپە بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەست دا.

ئافرەتەكە ناوی (عەفیفە عەبدوڵا خەلیل)ـە و تەمەنی 63 ساڵە و دانیشتووی گوندی قەریاتاخە.

دوای گیانلەدەستدانی، تەرمی ئەو ئافرەتەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی کفری کراوە، دواتریش بە مەبەستی توێکاری گواستراوەتە بۆ نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە شارۆچكەی کەلار.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.