Erbil 31°C پێنجشەممە 03 ئەیلوول 04:03

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: چاودێری كەیسی گیانلەدەستدانی ئافرەتە تەمەن 21 ساڵییەكەی هەولێر دەكەین

کوردستان TV
100%

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت كە لە نزیكەوە چاودێری كەیسی گیانلەدەستدانی ئافرەتە تەمەن 21 ساڵییەكەی هەولێر دەكەن و بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕێی بڕیاری كۆتایی دادگە دەكەن.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئەمشەو چوارشەممە رایدەگەیەنێت: دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە کاتی نەشتەرگەریدا لە یەکێک لە نەخۆشخانە ئەهلییەکانی شاری هەولێر نەشتەرگەری بۆ دەکرێ و دواتر گیان لەدەست دەدات، كەسوکاری ئافرەتەكە دەڵێن بەهۆی هەڵەی پزیشکی گیانی لەدەستداوە، دواتر وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند کە بەپێی یاسای مافی نەخۆش ژمارە 4 ساڵی 2020 دەستیان کردووە بە لێکۆلینەوە و وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی و نەخۆشخانەکە داخراوە و کارگێڕی نەخۆشخانەکەش حەواڵەی دادگ دەکرێن.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هەروەها رایگەیاند: تیمێکی تایبەتمان بەدواداچوونی بۆ كەیسەكە کردووە و پەیوەندی بە کەسانی پەیوەندیدار کردووە و زانیاری تەواوی لەسەر کەیسەکە کۆکردۆتەوە.

جەختیشی كردەوە كە "چاوەڕێی تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان و بڕیاری دادگە دەبین، هیوادارین کەسانی کەمتەرخەم ڕێکاری یاساییان لەگەڵدا بکرێ و ڕای گشتیش لە ئاکامەکانی تەواوبوونی کەیسەکە ئاگادار بكرێنەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.