Erbil 31°C چوارشەممە 02 ئەیلوول 05:08

ئێران: وەڵاممان بۆ هێرشەكانی ئەمشەوی ئەمریكا دەستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

میدیاكانی ئێران دەستپێكردنی وەڵامی توندی سوپای ئێرانی بۆ هێرشەكانی ئەمشەوی ئەمریكا بۆ سەر پارێزگاكانی باشووری ئێران راگەیاند.

ئاژانسی (تەسنیم) بڵاوی كردەوە: كەمێك پێش ئێستا وەڵامی سوپای ئێران بۆ دوایین هێرشی ئەمریكا دەستی پێ كرد.

بڵاویشی كردەوە كە سوپای ئێران بە مووشەك و درۆن هێرش دەكاتە سەر بنكە و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا.

سوپای ئەمریكا ئەمشەو سێشەممە دەستپێكردنی زنجیرەیەك هێرشی دیكە و نوێی بۆ سەر چەند ئامانجێكی سوپای پاسداران لە باشووری ئێران راگەیاند.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دوای ئەنجامدانی هێرشەكان، جەختی كردەوە كە ئەگەر ئێران وەڵامی بۆ هێرشەكان هەبێت، گورزێكی بەهێزتر و كوشندەتری لێ دەدەن.

لەبەرامبەریشدا سوپای پاسداران دووپاتی كردەوە كە بەدڵنیاییەوە وەڵامیان بۆ هێرشەكان دەبێت و گوێ بە هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ ناگرن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.