Erbil 31°C چوارشەممە 02 ئەیلوول 01:44

ئەمریكا بۆ هاووڵاتییانی: لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگادار و وشیاری خۆتان بن

100%

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە ئاگادارییەكی بەپەلەی بڵاو كردەوە و داوای لە هاووڵاتییانی ئەوانەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، ئەوپەڕی ئاگاداری و وشیاری بگرنەبەر.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: پێویستە ئەمریکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرزترین ئاستی وشیاری بگرنە بەر و ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان و داخستنی ئاسمانی ناوچەکە.

ئەم ئاگادارییە بەپەلەیەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كاتێكدایە كە ئەمشەو سێشممە سوپای ئەمریكا زنجیرەیەك هێرشی دیكە و نوێی بۆ سەر چەند ئامانجێكی سوپای پاسداران لە باشووری ئێران راگەیاند.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا ئەمشەو سێشەممە دەستیان بە ئەنجامدانی چەند هێرشێكی نوێ كردووە بۆ سەر ئامانجەکانی سوپای پاسداران لە ناوخۆی ئێران.

سێنتكۆم راشیگەیاند كە ئەم هێرشانە وەڵامێكن بۆ پەلامارەکانی ئەم دواییەی سوپای پاسداران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز و هەروەها بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە وڵاتانی ئوردن و ئیمارات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.