بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە گۆڕانکاریی لە خێزایی با و پلەکانی گەرمادا دەدات.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند کە ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت. پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی ئاسمان بە ساماڵی بمێنێتەوە. خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت (10 - 20 کم/ک) و ئاراستەکەشی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت. خاڵی سەرنجڕاکێش لە کەشی سبەینێدا، نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمایە بە 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 42
سلێمانی: 41
دهۆک: 40
هەڵەبجە: 41
کەرکووک: 43
گەرمیان: 45
زاخۆ: 42
ئاکرێ: 41
چەمچەماڵ: 41
پیرمام: 37
حاجی ئۆمەران: 31
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.