Erbil 31°C ھەینی 21 ئاب 04:10

پاپا لیۆ بۆ سه‌رۆكی لوبنان: نیگه‌رانین له‌ ڕێگرییه‌كانی ڕێككه‌وتنتان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 20ی ئاب، لە میانەی پێشوازیکردنی پاپا لیۆ چواردەهەم له‌ ڤاتیكان لە جۆزێف عەون سەرۆک کۆماری لوبنان نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو سەختییانەی ڕووبەڕووی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بووه‌ته‌وه‌.

ڤاتیکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کورسی پیرۆز کە پێشوازی لە واژۆکردنی ئەم بەڵگەنامەیە کرد، نیگەرانی قوڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو سەختییانەی ڕووبەڕووی جێبەجێکردنی ڕێككه‌وتنی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بوونه‌ته‌وه‌، هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ ئەو هەوڵانە دووپاتکردەوە کە بەم ئاراستەیە دەدرێن، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌قامگیریی لوبنان.

لای خۆیه‌وه‌، سەرۆکایەتی لوبنان ڕایگەیاند، کە لە یەکەم ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ ئیتاڵیا، عەون کۆبوونەوەیەکی تایبەتی نیو کاتژمێری لەگەڵ پاپا ئەنجامداوە.  

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: جوزێف عه‌ون داوای لە پاپا و بەرپرسانی ڤاتیکان کردووە ئیسرائیل ناچار بکەن مەرجەکانی ڕێککەوتنی چوارچێوەدار جێبەجێ بکات و هێرشەکانی ڕۆژانەی ڕابگرێت .

داواشی له‌ خودی پاپا لیۆ كرد، پشتیوانی لوبنان بکات بۆ بەدەستهێنانی کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکانی لوبنان.

جێی باسه‌، ڕێککەوتنی چوارچێوەدار کە لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل دوای پێنج خولی دانوستان لەژێر چاودێری ئەمریکادا ئەنجامدرا، به‌ مەرجی داماڵینی چەک لە حیزبوڵڵا و کشانەوەی وردە وردەی سوپای ئیسرائیل لەو خاکانەی کە لە باشووری لوبنان داگیری کردووە و جێگیرکردنی سوپای لوبنان لەو ناوچانه‌.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.