ئه‌مرۆ پێنجشەممە 20ی ئاب، سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: کە ئەنقەرە هه‌رگیز ناکەوێتە ناو ئەو تەڵەی کە بنیامین نه‌تانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆی داناوە لە سووریا، ئه‌وه‌ش دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە.
بورهانتین دوران بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئێمە ئەزموونی پێویستمان هەیە بۆ ئەوەی نەکەوین بە ته‌ڵه‌ی کەسایەتییەکانی وەک نەتانیاهۆ، کە ئامانجیان تێکدانی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەمانە.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌روه‌ری و ئاسایشی خاكی سووریا به‌لای ئه‌وان جێی بایه‌خه و سازشی له‌سه‌ر ناكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.