وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی كاتیی سووریا ڕایگه‌یاندووه، كه مامۆستای شاره‌زا و به توانا داده‌مه‌زرێنێت تایبه‌ت بۆ زمانی كوردی و مه‌رج و ڕێنماییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی ئاب، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێركردنی سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت به مه‌رجی دیاریكراو مامۆستا بۆ زمانی كوردی داده‌مه‌زرێنن، چ ئه‌وانه‌ی كه سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ن یان ئه‌وانه‌ی كه تازه ده‌رچوون و ده‌یانه‌وێت له‌و بواره وه‌كو مامۆستا وانه له زمانی كوردی بڵێنه‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی سووریا: مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندن بریتین له، ده‌بێت داواكار هه‌ڵگریی بڕوانامه‌ی دیبلۆم یان به‌كالۆریۆس بێت و شاره‌زای ته‌واوی له زمانی كوردی به‌شێوه‌ی نووسین و ئاخاوتن هه‌بیت.
جگه له‌وه ده‌رچووانی ئاماده‌یی گشتیش ده‌توانن داواكاریی پیشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام وه‌كو یه‌ده‌گ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌لدا ده‌كریت.
داواكارییه‌كان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین پێشكه‌شی لینكی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی سووریا ده‌كرێت، دواتر وه‌زاره‌ت خۆی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سی ڤییه‌كان ده‌كات و په‌یوه‌ندیی به داواكاراوان ده‌كات بۆ مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتنی دامه‌زراندن.
ئەم بڕیاره‌ی وەزارەتی پەروەردە له كاتێك دایه كه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتیی سووریا لە 16ی مانگی یەكی ئەمساڵدا مه‌روسومی سه‌رۆكایه‌تیی سووریای واژۆ كرد، لە مادەی سێیەمی ئەو مەرسوومەدا بە ڕوونی ددان بە زمانی كوردیدا نرا و وەك زمانی نیشتمانی دیاریكرا، كە ڕێگە بە خوێندنی زمانی كوردی دەدات لەو ناوچانەی زۆربەی دانیشتووانەكانیان كوردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.