ئه‌مڕۆ شەممە 15ی ئاب، حكوومه‌تی ئێران وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە کە رایگه‌یاندبوو بەم زووانە گەرووی هورمز بە بەشێک لە خاکی ئەمریکا دەناسێنێت و ڕایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی ده‌ریایی و ڕێڕه‌وی ئاوی گه‌رووی هورمز بۆ هه‌میشه ته‌واوی سنووره‌كانی له ده‌ستی ئێران‌دا ده‌مێنێته‌وه .
ترەمپ ڕۆژی هەینی لە میانەی گردبوونەوەیەکی سیاسی لە ئەکادیمیای پۆلیس لە ویلایەتی نیویۆرک ڕایگەیاند، کە "دوای ئەوەی ئێرانمان شکست پێهێنا زۆر بە زوویی گەرووی هورمز بە خاکی ئەمریکا ڕادەگەیەنم. ئەوەش ڕاستییه بیزانن. "
ئه‌وه‌ش ئێرانی نیگه‌ران كرد و هه‌ر زوو تاران په‌یامی ڕوونی بۆ واشنتن نارد و ڕایگه‌یاند، ئه‌وه خاكی ئاویی ئیرانه و بۆ هه‌میشه ته‌واوی سنووره‌كانی له كۆنتڕۆڵ و ده‌ستی ئه‌واندا ده‌مێنێته‌وه كه شاده‌ماری ئابووری و وزه‌ی جیهانییه.
لای خۆی ، ئه‌مرۆ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە کە ناوی نەهێنراوە، ڕایگەیاندووە، کە ترەمپ به گاڵتە ئه‌و قسانه‌ی كردووه.
دوای لێدوانه‌كانی تره‌مپ بەرپرسێکی باڵای ئێران كه پله‌ی راوێژكاری سیاسییه به‌ناوی محه‌مه‌د باقر هەفتەی ڕابردوو کۆمەڵێک مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووەکە خستەڕوو، لەوانە ڕاگرتنی "جەنگ و دەستدرێژی دژی ئێران و هاوپەیمانەکانی لە لوبنان، فەلەستین، یەمەن و عێراق".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.