Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 09:49

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی مستەفا نێروەیی دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی 14ی ئاب، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو خاتوو نەهیلا ڕەئووف، هاوسەری پێشمەرگە و خوالێخۆشبوو مستەفا نێروەیی، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ساڵح مستەفا نێروەیی کوڕیان، پرسە و سەرەخۆشیی لە خانەوادە و کەسوکار و دۆستانیان کرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،هیوای خواست كە خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر میهرەبانی و بەزەییی خۆی و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

لای خۆیەوە، ساڵح مستەفا نێروەیی، سوپاسی نێچیرڤان بارزانی کرد و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەیانی بۆ پەیوەندیی تەلەفۆنی و هاوخەمیی بەڕێزیان بۆ كۆچی دواییی دایكی خوالێخۆشبوویان، دەربڕی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.