ئەمڕۆ هەینی 14ی ئاب، بەرپرسێکی ئەمریکی نزیك له ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ ئاشکرای کرد، کە فڕۆکەهەڵگری "جۆرج واشنتن" بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەیە بۆ ئەوەی شوێنی فڕۆکەهەڵگری "ئه‌براهام لینکۆڵن" بگرێتەوە.
ئه‌وه‌ش هاتووه : كه فرۆكه‌هه‌ڵگریی جۆرج واشنتن به چاودێرییه‌كی ورده‌وه له ڕێگه‌ی هێزی ئاسمانی له ئاوه گه‌وره‌كانی رۆژهه‌ڵاتدا هاتووه و به‌ڕێوه‌یه، ئه‌وه‌ش بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر لینكۆڵن.
لای خۆیه‌وه، تۆڕی هەواڵی (CBS) لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاوی کردووه‌ته‌وه: "فڕۆکەهەڵگری جۆرج واشنتن بەرەو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەیە بۆ ئەوەی جێگەی فڕۆکەهەڵگری لینکۆڵن بگرێتەوە.
پڕۆسه‌كه‌ش وه‌كو ئاڵۆگۆڕی جه‌نگی و سه‌ربازیی ده‌بینرێ كه ئه‌مه‌ریكا به به‌رده‌وامی كاری له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هاتنی پێشهاتی تازه له ناوچه‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.