جهی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەولەویەت لە شەڕ لەگەڵ ئێران بووەتە دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی نەک بەرنامەی ئەتۆمی، لە کاتێکدا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هەنگاو دەنێت بۆ زیادکردنی فشارە ئابوورییەکانی بۆ سەر تاران لەبری ئەوەی هێرشی سەربازی زیاتر بکات.
لهلایهكی تر، سکۆت بیسەنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، هەڕەشەی لە ئێران کرد بە سزای نوێ بەم زووانە بە ئامانجی گۆشەگیرکردنی لە ڕووی ئابوورییەوە، ئەمەش توندکردنەوەی سیاسهتی واشنتۆنه كه زیاتر لە چوار دەیەیه بەرامبەر بە تاران گرتویەتیەبەر.
ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتدا بە چەندین بیانووی جیاواز شەڕیان دەستپێکرد، دیارترینیان ڕێگریکردن بوو لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمیی ئێران و لەناوبردنی توانا سەربازییەکانی.
تاران دەستبەجێ وەڵامی دایەوە و وڵاتانی ناوچەکەی کردە ئامانج و بڕیاری له داخستنی گەرووی هورمز دا کە ڕێڕەوێکی ئاوی گرنگە بۆ دابینکردنی وزە، ئەمەش بووە هۆی پەککەوتنی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی له ئاستی جیهاندا.
جهی دی ڤانس، جێگری سهرۆكی ئهمهریكا بە کەناڵی "فۆکس نیوز"ی ڕاگەیاندووە، ڕێگریکردن لە ئێران لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، کە ترەمپ چەندین جار جەختی لەسەر کردووەتەوە، ئیتر لە پێشینەی کارەکانیدا نییە، چونکە گرنگییەکەی کەمبووەتەوە لە بەرامبەر پێویستی گەڕاندنەوەی ئازادیی ڕەوتی نرخی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە.
ناوبراو بە فۆکس نیوزی گوتووە، دەزانم کە نرخی نەوت لەم ڕۆژانەدا نزمە، لە ئاستە بەرزەکانیش نزمترە کە لە ڕۆژانی سەرەتای ململانێکان پێی گەیشتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.