Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 19:52

ڕۆیته‌رز: ئێران پلانی كوشتنی تره‌مپی هه‌بووه‌

100%

ئه‌مرۆ هه‌ینی 14ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "ڕۆیتەرز" لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ئیسرائیل به‌ وردی چاودێری جوڵه‌ هه‌واڵگرییه‌كانی ئێرانی كردووه‌ و بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئێران پلانی وردی هه‌بووه‌ بۆ كوشتنی تره‌مپ له‌ناوخۆی ئه‌مه‌ریكادا.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ماوه‌ی ساڵێك ئیسرائیل چاودێری وردی ئێرانی كردووه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر زوو كۆشكی صپی له‌ پلانه‌كه‌ی ئێران ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

 دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمەریکا (CIA) متمانەی بە هەندێک لەو زانیارییانە نەبووە كه‌ ئیسرائیل پێیانی داوه‌ له‌باره‌ی كوشتنی تره‌مپ، بەڵام لای خۆیه‌وه‌ کۆشکی سپی ڕێکاری پێویستی بۆ پاراستنی دۆناڵد تره‌مپ گرتووه‌ته‌ به‌ر .

ئیسرائیل به‌ كۆشكی سپی ڕاگه‌یاندووه‌، پلانه‌كه‌ی ئێران ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سێكی به‌كرێگیراو له‌ بۆنه‌یه‌كی گشتیدا به‌ چه‌قۆ له‌ تره‌مپ بدات و له‌ ده‌رفه‌تێكدا پلانه‌كه‌ به‌ وردی جێبه‌جێ بكرێت.

رۆیته‌رز ئاشكرای كردووه‌، گەیاندنی ئەم زانیارییانە له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ بۆ كۆشكی سپی و ئیداره‌ی تره‌مپ، پێش جەنگی 12 ڕۆژەی حوزەیرانی 2025 دەستی پێ کردووە و پێش ئەوەی ئەمەریکا لە مانگی شوباتی ڕابردوودا بچێتە ناو جەنگەوە لەگەڵ ئێران.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: وردترین هۆشداری كاتی به‌شداری كردنی تره‌مپ بووه‌ له‌ لوتكه‌ی ناتۆ له‌ توركیا له‌ شاری ئه‌نقه‌ره‌ له‌ مانگی ڕابردوودا كه‌ ئێران ویستوویه‌تی پلانه‌كه‌ جیبه‌جێ بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئاسایشی تونده‌وه هه‌م له‌لایه‌نی توركیا هه‌م له‌ لایه‌نی پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كانی تره‌مپه‌وه‌‌ بۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.