Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 19:52

ئیسرائیل كوشتنی فەرماندەیەكی حەماس رادەگەیەنێت كە بەرپرسی یەكەمی بارمتەكان بووە

100%

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی كوشتنی فەرماندەیەكی باڵای بزووتنەوەی حەماسی راگەیاند كە یەكێك بووە لەو چەكدارانەی هێرشی 7ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023ی سەر شارەكانی ئیسرائیلی ئەنجامداوە و دواتریش كراوەتە بەرپرسی یەكەمی ڕاگرتن و شاردنەوەی بارمتەكان.

سوپای ئیسرائیل لە رایگەیەنراوێكدا رایگەیاند: لە هێرشێكی ئاسمانیدا كە لە ڕۆژی 30ی مانگی رابردوو لە كەرتی غەززە ئەنجامدرابوو، توانیمان محەمەد بەسام محەمەد موشتەهی فەرماندەی یەكەی دەریایی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بكوژین.

راشیگەیاند: محەمەد بەسام یەكێك بووە لەو چەكدارانەی ڕۆڵێكی باڵای هەبووە لە هێرشەكانی 7ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023 بۆ سەر شارەكانی ئیسرائیل و دەستگیركردنی چەندین بارمتەی ئیسرائیل و بیانی.

هەروەها رایگەیاند: محەمەد بەسام لە ماوەكانی رابردوودا بەرپرسی یەكەمی ڕاگرتن و شاردنەوەی بارمتە ئیسرائیلی و بیانییەكان بووە، بۆیە یەكێك بووە لە داواكراوە سەرەكییەكان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە.

سوپای ئیسرائیل جەختیشی كردەوە كە نەك هەر ئەوەندە، محەمەد بەسام لەگەڵ بەرپرسانی دیكەی بزووتنەوەی حەماس پلانی هێرشكردنە سەر بنكە سەربازی و ئەندامانی سوپای ئیسرائیلیشی داڕشتووە، بۆیە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە كراوەتە ئامانج و لەناو براوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.