بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێبشینییەكانی بۆ كەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتووی بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان خستووەتەڕوو و تێیدا رایدەگەیەنێت كە لە هەردوو ڕۆژەكەدا پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایدەگەیەنێت: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بە گشتی بەرزتر دەبێتەوە بە (2-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ پێنجشەممە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایدەگەیەنێت: بەهەمانشێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمرۆ هەینی .
كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی بەشێك لە شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە خستووەتەڕوو:-
هەولێر: 45 پلەی سیلیزی
پیرمام: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 44 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 33 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.