Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 02:46

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق: دوو بوومەلەرزە لە چەمچەماڵ روویاندابوو

100%

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دوو بوومەلەرزە لە شارۆچكەی چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی روویانداوە.

دەستەكە بڵاوی كردەوە: بوومەلەرزەی یەكەم كاتژمێر 1:27ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕوویداوە كە هێزەكەی 3.7 پلەی رێختەر بووە، بوومەلەرزەی دووەمیش كاتژمێر 3:29 ڕوویداوە و هێزەكەی 2.5 پلە بووە.

بڵاویشی كردەوە: چەقی هەردوو بوومەلەرزەكە 10 كم لە قوڵایی زەوی بووە، هەردوو بوومەلەرزەكە لە ناوچەكانی چەمچەماڵ و پیرەمەگروون و بازیان و سوورداش و تەكیەی كاكەمەند و چەند ناوچەیەكی دیكەی سنووری پارێزگای سلێمانی هەستی پێ كراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.