بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە شارۆچكەی چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی رووی دا، هێزی بوومەلەزرەكە ئەوەندە بەهێز بوو بەشی هەرە زۆری دانیشتووانی چەمچەماڵی لەخەو هەڵساند.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەنتەری بوومەلەرزەزانی ئەوروپا و دەریای ناوەڕسات بڵاوی كردۆتەوە، هێزی بوومەلەرزەكە 3.9 پلە بووە بە ئامێری پێوانەیی رێختەر.
بوومەلەرزەكە بە دروستی لە كاتژمێر 1:30ی شەو و لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر لەژێر زەوییەوە روویداوە.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە چەمچەماڵ شەوی ڕابردوو دوای ڕوودانی بوومەلەزرەكە، رایگەیاندبوو كە بوومەلەرزەكە دەنگێكی بەهێزی هەبووە بەشێوەیەك كە بووەتە جێگەی ترس و دڵەڕاوكێی هاووڵاتییان، تەنانەت بەشی زۆری هاووڵاتییان سەرەتا وایان زانراوە كە هێرشی مووشەكی و درۆنی بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.