دژەتیرۆری كوردستان راگەیەنراوێكی لەبارەی هێرشە درۆنییەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بڵاوكردەوە كە كرایە سەر شاری هەولێر.
دژەتیرۆری كوردستان لە راگەیەنراوەكەدا دەڵێت "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 14ی ئابی 2026، لە کاتژمێرەکانی 02:17 تا 02:25، هێزەکانی هاوپەیمانان سێ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە.
دەشڵێت "خۆشبەختانە هێرشەكان نەبوونە هۆی هیچ زیانێکی گیانی.
بەرەبەیای ئەمڕۆ هەینی دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە ئاسمانی شاری هەولێر بیستران، هەر ئەو كات پەیامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندن كە بەپێی زانیارییەكان سێ درۆن خرابوونە خوارەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.