Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 02:43

ڕووسیا و ئۆکراینا ئاڵوگۆڕی تەرمی سەربازەکانى یه‌كتر ده‌كه‌ن 

100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 13ی ئاب، ڕووسیا و ئۆکراینا تەرمی ئەو سەربازانەیان ئاڵوگۆڕ کرد کە لە ماوه‌ی جه‌نگی نێوانیاندا کوژراون، ئه‌وه‌ش له‌ژێر چاودیری خاچی سوور و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

لیژنەی هەماهەنگی ئۆکراینا بۆ دیلەکانی جەنگ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووه‌، "تەرمی 261 کەس گەڕێندراونەتەوە ئۆکراینا، ڕووسیاش دەڵێت، له‌ به‌رامبه‌ردا 24 ته‌رممان وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌.

کیێڤ پێشتر مۆسکۆی بەوە تۆمەتبار کرد بوو کە پاشماوەی ته‌رمی سه‌ربازان و هاووڵاتییانی مەدەنی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان لای خۆی هێشتووه‌ته‌وه‌ و نایداته‌وه‌ به‌ ئۆكراینا.

ئاژانسی هەواڵی RBC لە زاری جێگرێکی ڕووسییەوە ڕایگەیاندووە، مۆسکۆ 261 تەرمی ڕادەستی کیێڤ کردووە، لە بەرامبەردا ئۆکراینا 24 تەرمی گەڕاندۆتەوە بۆ ڕووسیا.

ئاڵوگۆڕی تەرم و دیلەکانی شەڕ، یەکێکە لەو بوارە کەمانەی کە تا ئێستا هەردوولا لە پەیوەندیدان له‌سه‌ری و نه‌گه‌یشتوون به‌ ڕێككه‌وتنی كۆتایی، ئەمەش دوای زیاتر لە چوار ساڵ لە دەستپێکردنی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.