وەزیری گواستنەوەی عێراق بڕیاری دا بەڕێوەبەری نووسینگەكەی لە كار دوور بخاتەوە، دوای ئەوەی فڕۆكەیەكی ناچار كردبوو دوای فڕین بنیشێتەوە.
بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری گواستنەوەی عێراق ناوی زەید مخێلفە و شەوی رابردوو فڕۆكەیەكی نەفەهەڵگری ناچار كردبوو كە بەرەو ئەستەنبۆڵ بەڕێ كەوتبوو، بگەڕێتەوە بەغدا.
ڕووداوەكە بەمشێوەیە بووە: شەوی رابردوو پەرلەمانتارێكی ئافرەت داوا لە بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری گواستنەوەی عێراق دەكات فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر ناچار بكات بگەڕێتەوە بەغدا دوای ئەوەی ماوەیەك لەسەر هەڵسانی تێپەڕی بوو و بەرەو ئەستەنبۆڵ بەڕێ كەوتبوو.
فڕۆكەكە كچێكی ئەو ئافرەتە پەرلەمانتارەی تێدا بووە و دایكی هەوڵی داوە رێگری بكات بەرەو ئەستەنبۆڵ گەشت بكات.
بۆیە زەید مخێلف فەرمانی بە فڕۆكەوانەكان كردبوو دەستبەجێ و راستەوخۆ بگەڕێنەوە و لە فڕۆكەخانەی بەغدا بنیشنەوە.
دوای ئەم رووداوە و دروستبوونی ناڕەزایەتی، وەزیری گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاری دا بەڕێوەبەری نووسینگەكەی سزا بدات و لە كارەكەی دووری بخاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.