Erbil 31°C پێنجشەممە 13 ئاب 18:43

بەرپرسێكی باڵای ئێران: گەرووی هورمز لەژێر كۆنتڕۆڵی ئێمەیە

100%

بەرپرسێکی باڵای ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی کۆنتڕۆڵی تەواوەتی گەرووی هورمزی بەدەستەوەیە، ئەم پەیامەی وەك وەڵامێک بوو بۆ لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا كە گوتبووی ئێران هیچ توانایەكی لە گەرووی هورمز نەماوە و بەتەواوەتی كۆنتڕۆڵ كراوە.

حوسێن تائیب کە ئەم هەفتەیە لەلایەن موجتەبا خامنەیی ڕابەری ئێران وەک فەرماندەی گشتیی هێزەکانی بەسیج دیاری کرا، ڕایگەیاند: ئێستا دەبینن کە گەرووی هورمز لەژێر بەڕێوەبردن و کۆنتڕۆڵی ئێراندایە و وڵاتەکەمان بە تەواوەتی تێیدا باڵادەستە.

ئەم لێدوانانەی حوسێن تائیب دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترووس سۆشیال) ڕایگەیاندبوو: ئەمریکا کۆنترۆڵی تەواوەتی بەسەر گەرووی هورمزدا هەیە و پێموایە پارێزگاری لەم کۆنترۆڵە دەکەین.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە: ئێران بەتەواوەتی لە بەرامبەر گەماڕۆی دەریاییەكانی ئەمریکا بێ هێز و لاواز بووە.

گوتبووی كە سەرکردایەتی ئێران ئێستا لە دۆخێکی زۆر ئاڵۆز و نادیار دانە، دۆخی ئابووری وڵاتەكە بە تەواوی داڕماوە بەشێوەیەك كە ئێستا ڕێژەی هەڵئاوسان لەو وڵاتە گەیشتووەتە رێژەی 300%.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.