ناوەندی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی کورد، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (13ی ئابی 2026)، یەکێک لە گەورەترین کۆڵەکەکانی خۆی لەدەستدا؛ حوسێن عارف، ڕۆماننووس، یاساناس و بیرمەندی ناسراو، لە شاری سلێمانی و دوای کاروانێکی زێڕینی 70 ساڵە لە خزمەتی بێوچان، لە تەمەنی 90 ساڵیدا ماڵئاوایی کۆتایی لە ژیان کرد.
حوسێن عارف کە لە ساڵی 1936 لە سلێمانی لەدایکبووە، بە داڕێژەری یەکەمین بناغەکانی ڕۆمانی مۆدێرنی کوردی دادەنرێت، بەتایبەتی لە ڕێگەی شاکارە ناودارەکەیەوە بە ناوی ڕۆمانی "شار" کە وەک ئاوێنەیەک بۆ ئازار و مێژووی کورد دەبینرێت. ناوبراو لە ماوەی تەمەنیدا زیاتر لە بیست بەرهەمی ئەدەبی و لێکۆڵینەوەی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کردووە، کە دیارترینیان بریتین لە: "گەلە گورگ"، "چای شیرین" و "تەمەنێک لە بەندەستی".
جگە لە لایەنە ئەدەبییەکەی، حوسێن عارف وەک یاساناس و سیاسەتمەدارێکی بوێر دەناسرا؛ ئەو لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان ئەندام بوو و لە ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا، هەڵوێستێکی مێژوویی نواند کاتێک لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتار مانیان گرت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆ. ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی ڕۆژنامەوانی، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا ئەم کۆستە گەورەیەی بە زیانێکی قەرەبوونەکراوە بۆ کلتوور و هزری کوردی وەسف کرد.
بەرهەمەکانی
حسێن عارف، شار، بەرگی یەکەم: 1986، بەرگی دووھەم: 2001؛ سلێمانی.
حسەین عارف، چای شیرین: سەرجەم چیڕۆکە کورتەکان
حسێن عارف. گەلە گورگ. چوار چیرۆک. 1983.
حسێن عارف، کۆکتێل، زنجیرەی کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، 2005؛ 286 پ.
حسەین عارف، تەمەنێک لە بندەستی: ڕووداو و کارەساتەکانەوە، 2 ب
حسەین عارف، توێشووی سەفەرێکی سەخت
حسەین عارف، بیبلیۆگرافیای دوو ساڵەی تەمەنی کاروان 1984-1982
حسەین عارف، ئەندێشەی مرۆڤێک
حسێن عارف، ساڵێک لە تەمەن: بیرەوەری حسێن عارف
حسەین عارف، شانۆگەری جەنابی جانەوەر
حسێن عارف، قوتابخانەی شیعری تازە
حسەین عارف، ھێلانە
حسەین عارف، کڵافەیەک ژانی تووڕە
لێکۆڵینەوە
حسەین عارف، چیڕۆکی ھونەریی کوردی
حسەین عارف، بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی
حسەین عارف، روانگە و یاران و نەیارانی
حسەین عارف، لە کۆڕی خەباتا: چیرۆک لە بەرھەمی دوای شۆڕش
حسەین عارف، نووسینەوەکانم لە بواری رەخنە و لێکۆڵینەوەدا ساڵانی 1988-1955
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.