پۆلیسی هەولێر هەردوو ئەو تۆمەتبارەی دەستگیر كرد كە دزییان لە كونسوڵخانەی كۆنی ئەمریكا لە شاری هەولێر كردبوو.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و بەدواداچوونی چڕ، هێزەکانمان توانیویان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە دەستیان لە ئەنجامدانی دزی لە کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکادا هەبووە.
راشیگەیاند: یەکێک لە تۆمەتبارەکان خۆی وەک پاسەوان (سیکویریتی) ناساندووە تا بتوانێت ئاسانکاری بۆ کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە بکات.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا تۆمەتباران بەپێی ماددەی (446) لە ياسای سزادان ڕاگیراون و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.