Erbil 31°C چوارشەممە 12 ئاب 22:49

دۆناڵد ترەمپ: لە ئێران مووچە بە سەرباز و سوپای پاسداران نادرێت

100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە ئێران ژمارەیەكی كەم لە سەربازی ماوە، ئەو سەربازانەشی كە ماون هیچ مووچەیەكیان پێ نادرێت.

ترەمپ ئەمڕۆ چوارشەممە لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیال) نووسیویەتی: ئێران بەتەواوەتی لە بەرامبەر گەمارۆی دەریاییەكانی ئەمریکا بێ هێز و لاواز بووە.

سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاندووە: ئێران ئێستا خاوەنی هیچ هێزێکی دەریایی یاخود ئاسمانی نەماوە، ئەو سەربازانەشی کە ماونەتەوە مووچەکانیان پێ نادرێت.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش دا كە نەك هەر سوپا، ئێستا هێزی سوپای پاسدارانیش تێکشکاون و مووچە وەرناگرن.

دۆناڵد ترەمپ گوتیشی: سەرکردایەتی ئێران لە دۆخێکی زۆر ئاڵۆز و نادیاردایە و پارەی لەبەردەستدا نییە، هەروەها دۆخی وڵاتەكە بە تەواوی داڕماوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆتاییدا جەختی كردەوە كە ئێستا ڕێژەی هەڵئاوسان لە ئێران گەیشتووەتە 300%.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.