ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئاب، سه‌رۆكایه‌تی پەرلەمانی لوبنان به زۆرینه‌ی ده‌نگ یاسای لێبوردنی گشتیی پەسەند کرد، کە یەکەم یاسای لێبوردنی گشتییه لە دوای ساڵی 1991ەوە تایبه‌ت به زیندانیان له‌و وڵاته په‌سه‌ند كرا بێت، کە پێشبینی دەکرێت بە هەزاران سزادراو و دەستگیرکراو و کەسانی داواکراو به‌به‌ر یاسایه‌كه بكه‌ون و ئازاد بكرێن.
ئه‌وه‌ش هاتووه: یاسا نوێیەکە بەشدار دەبێت لە دامەزراندنی ئاشتەوایی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی بۆ وڵات لە نێوان پێکهاتە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا له‌گه‌ڵ پێكهاته ئاینییه‌كان كه چه‌ندین ساڵه گرژیی و ململانێكان به‌رده‌وامه له‌نێوانیاندا.
بۆ ئێستا یاساکە دەرچوو؟
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای چەند مانگێک لە مشت‌ومڕ و دابەشبوونی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، ئەنجوومەنی نوێنەرانی لوبنان یاسای لێبوردنی گشتیی پەسەند کرد، ئامانج له‌و یاسایه بۆ چارەسەرکردنی قەرەباڵغی زیندانەکانه كه ساڵانێکه پڕۆسه‌ی دادگایی‌کردنی زیندانیان به‌خاوی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ندێكی تریش بۆچوونیان وایه، کە پاڵنەرە سیاسی و تائیفیەکان بزوێنەری سەرەکی پشت تێپەڕاندنی ئه‌و پرۆژه یاسایه بوونه.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکانی لوبنان تا 30ی ئازاری ئه‌مساڵ ژمارەی دەستبەسەرکراوان گەیشتووەتە شەش هەزار و 268 کەس.
لای خۆیه‌وه، کۆمیسیۆنی نیشتمانی مافی مرۆڤ لە لوبنان له ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا له ساڵی 2025دا ڕایگەیاند بوو، کە قەرەباڵغی زیندانەکانی لوبنان گەیشتووەتە 300 لەسەد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.