Erbil 31°C چوارشەممە 12 ئاب 17:50

لە سۆران ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شەش کەس بریندار بوون

100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ڕووداوێکی وەرگەڕانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە لە ڕووداوەکەدا 6 کەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لە ناحیەی مەزنێ وەرگەڕا و بەهۆیەوە 6 کەس بریندار بوون و لە ناویاندا برینی شۆفێرەکە سەختە.

هاتوچۆی سۆران ئاماژەی بەوە کرد کە  شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کۆنترۆڵی لەدەست داوە و  خۆی بە ستونی کارەبادا کێشاوە و بەهۆیەوە توشی وەرگەڕان بووە.

هاتوچۆی سۆران داوای لە هاووڵاتییان کرد کە کە پابەندی خێرای دیاری کراوبن و یاسا و ڕێساکانی هاتوچۆ جێبەجێ بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.