ئەمڕۆ دووشەممە 10ی ئاب، هونەرمەندی دیاری عێراق و وڵاتانی عهرهبی کازم ساهیر، پەیوەندی کرد بە ئەکادیمیای تۆمارکردن (Recording Academy)، کە دامەزراوەی ڕێکخەری خەڵاتە جیهانییەکانی گرامی (Grammy)یە.
پەیجی فەرمیی "کازم ساهیر" قهیسهری گۆرانی عهرهبی لە تۆڕی فەیسبووک ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە دەستپێشخەرییەکدا لەلایەن بەناوبانگترین دامەزراوە و سەرچاوە هونەرییەکانی جیهان، بانگهێشتی هونەرمەند کازم ساهیر کرا بۆ پەیوەندیکردن بە Recording Academy، کە لایەنی ڕێکخەری خەڵاتە جیهانییەکانی گرامییە.
ئهوهش خراوهتهڕوو: كازم ساهیر بە فەرمی وەڵامی بانگهێشتنامەکەی داوهتهوه بۆ ئەوەی پەیوەندی بکات بە کۆمەڵێک لە گەشاوەترین ئەستێرەکانی ئەندام لەو ئەکادیمیایەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.