دوای نێوەرۆی ئەمرۆ دووشهممه 10ی ئاب، لە ڕووباری بەرزێوەی سهر به سنووری ئیدارهی سهربهخۆی سۆران هاووڵاتییەک بەناوی "خدر عبداللە" خنکا.
لای خۆیهوه، بەرگریی شارستانی سۆران دوای ڕووداوی خنكانهكه راگەیاند، دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی سۆران بۆ شوێنی ڕووداوەکە هاوولاتییەکه بە خنکاوی لە ڕووباری بەرزێوە دەرهێنرا و دواتر تهرمهكهی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی سۆران.
بەرگریی شارستانی سۆران ئاشكراشی كردووه و دەڵێت، هاوولاتییەکه ناوی "خدر عبداللە" یهو دانیشتووی گوندی سیتکانی سنووری ئیدارەی سۆران بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.