ئیسرائیل لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لێکۆڵینەوەی لە کشاندنەوەی هێزەکانی لە هەندێک لەو ناوچانە کردووە کە دەکەونە ناو «هێڵی زەرد» لە کەرتی غەززە، ئەمەش وه‌كو گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێتی ئیسرائیل ده‌بینرێت كه پێشتر ئه‌وه‌ی ڕه‌تده‌كرده‌وه.
کەناڵی 12ی ئیسرائیلیی لە زاری سەرچاوە سەربازییەکانی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە. گفتوگۆی پێویست له‌و باره‌وه كراوه و ئه‌م بڕیاره‌ی ئیسرائیل به‌ستراوه‌ته‌وه به جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی پێشوه‌خته كه ئیسرائیل سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ر حه‌ماسدا، له‌وانه‌ش مه‌رجی چه‌كدانانی حه‌ماس.
کەناڵی 12ی ئیسرائیل پێشتر لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلییەوە رایگه‌یاندبوو، كه سوپای ئیسرائیل پاشەکشە لە هێڵی زەرد ناكات پێش چەکداماڵینی ته‌واوه‌تی حه‌ماس و چۆڵكردنی كۆگاكانی چه‌ك و تونێله‌كان.
بەپێی ڕاپۆرتە نوێیەکە، ئیسرائیل ڕووبەڕووی کۆسپێکی تریش دەبێتەوە کە پەیوەندی بەو هێزە گه‌وره‌یه هەیە کە بڕیارە لە کەرتی غەزە بڵاوببنەوە، چونکە دەزگای سەربازی تایبه‌ت به سوپا ترسی ئەوەی هەیە کە ژمارەی ئەندامانی كه‌م بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منیی له‌و ناوچانه.
کەناڵەکە چۆنیه‌تی میكانیزمی چۆڵكردنه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیلی له هێڵی زه‌رد نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام نه‌یشاردووه‌ته‌وه كه ئیسرائیل نه‌رمی نواندووه له‌و باره‌یه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.