Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 05:20

ئیمارات نیگه‌رانه‌ له‌ كردنه‌ ئامانجی كه‌شتییه‌كانی له‌ گه‌رووی هورمز

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاند، کەشتییەکی نەوتهەڵگری سەر بە کۆمپانیای ئەدنۆکی ئیماراتی لە گەرووی هورمز هێرشی کراوەتە سەر، بەڵام هیچ بریندارێک نەبووە و ئێرانی بە هۆکاری ڕووداوەکە زانیوە.

لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕ لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ی شوبات، تاران گەرووی هورموزی داخست، کە لە سەردەمی ئاشتیدا یەک لەسەر پێنجی بەرهەمهێنانی نەوت و گازی سروشتی شل لە جیهاندا به‌و گه‌رووه‌دا تێدەپەڕی. ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت.

لای خۆیه‌وه‌، وه زاره تی ده ڕه وه ی ئیمارات له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه ی هێرشه شه‌ڕانگێزییه‌كانی ئێرانی کرد که به مووشه‌ك بارهه‌ڵگریی ئادنۆکی کردووه‌ته‌ ئامانج له کاتی په ڕینه وه ی له‌ گه ڕووی هورمزدا. ده‌شڵێت ، ئه‌وه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ ئه‌م هێرشانه‌ دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌.

کۆمپانیای  ADNOC، کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئەبوزەبی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووه‌، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە، 15 کەشتیی وڵاتەکەیان لە گەرووی هورمز هێرشی کراوەتە سەر، به‌جۆرێك تەنها لەم هەفتەیەدا سێ کەشتییان كراونه‌ته‌ ئامانج.

لە ئێستادا ئێران لە هەوڵی سەپاندنی باجی گومرگیی دایه‌ بەسەر ئەو کەشتیانەی کە بە گەرووەکەدا تێدەپەڕن، ئه‌م هەنگاوه‌ش ئەمریکای نیگه‌ران كردووه‌ .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.