Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 23:21

وەزارەتی تەندروستی سووریا ئاماری قوربانیانی تەقینەوەی ئەمڕۆی جەرمانا رادەگەیەنێت

100%

وەزارەتی تەندروستیی سووریا ئاماری قوربانییانی ئەو تەقینەوەیەی راگەیاند كە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شارۆچكەی جەرمانا لە نزیك دیمەشقی پایتەختی سووریا رووی دا.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆمبێكی چێنراو لەناو پاسێكی گشتیی گواستنەوەی هاووڵاتییان لە شارۆچكەی جەرمانا لە نزیك دیمەشقی پایتەختی سووریا تەقییەوە.

وەزارەتی تەندروستی سووریا لەبارەی قوربانییەكان رایگەیاند: لە ئەنجامی تەقینەوەكە دوو کەس کوژران و 13 کەسی دیکە بریندار بوون.

پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ تەلەڤزیۆنی فەرمیی سووریا پشتڕاستی كردبووەوە كە تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی چێنراو بووە کە لە ناو پاسێکی بچووکی گواستنەوە دانرابووەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.