Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 23:21

بۆمبێكی چێنراو لەنێو پاسێكدا تەقییەوە و كوژرا و بریندار هەیە

100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شارۆچكەی جەرمانە لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سووریا، بۆمبێكی چێنراو لەنێو پاسێكدا تەقییەوە و ژمارەیەك قوربانی لێ كەوتەوە.

تەلەفزیۆنی سووریا بڵاوی كردەوە: لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لەناو پاسێكی گواستنەوەی گشتی لە شارۆچكەی جەرمانە لە دەوروبەری دیمەشق، چەندین كەس كوژراون و بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان و وتەی شایەدحاڵەكان، بەهۆی تەقینەوەكە ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل كوژراون و بریندار بوون.  

وێنە: پاشماوەی ئەو پاسەی تەقینەوەكەی تێدا روویداوە:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.