گرفتی دارایی له عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆربه‌ی سێكته‌ره‌كان هه‌بووه جگه له مووچه، میدیاكانی عێراق له زاری سه‌رچاوه‌ی حكوومه‌تی عێراق بڵاوییان كردووه‌ته‌وه كه ڕه‌نگه له مانگه‌كانی داهاتوودا بڕی ته‌رخانكراوی بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ مادده خۆراكییه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق له 12 تریلیۆن بۆ 7 تریلیۆن كه‌مبكرێته‌وه.
كه‌ناڵی "وه‌ن نیوز" كه كه‌ناڵێكی ناوخۆیی عێراقییه له ڕاپۆرتێكی شیكریدا ورده‌كاریی ئه‌م بابه‌ته‌ی خستووه‌ته‌ڕوو به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌ی زانیاریی به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق و ڕایگه‌یاندووه، كه كه‌می داهاتی كاش وای كردووه كه حكوومه‌تی عێراق ده‌ست بۆ زۆر بابه‌ت ببات ئه‌وه‌ش له‌پێناو پركردنه‌وه‌ی بۆشایی مووچه و چه‌ندین لایه‌نی تر .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: تا ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق هیچ بریارێكی له‌و شێوه‌یه نه‌دراوه ، به‌ڵام تاوتوێی بابه‌ته‌كه كراوه كه ڕه‌نگه بۆ مانگه‌كانی داهاتوو به‌ناچاریی بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه بدرێت.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی "وه‌ن نیوز"دا هاتووه ، كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی عێراق پێشنیاری ئه‌وه كراوه كه بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو له 12 تریلیۆن دیناره‌وه بۆ 7 تریلیۆن كه‌مبكرێته‌وه و ته‌نیا مادده خۆراكییه سه‌ره‌كییه‌كان بمێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.