ئەمڕۆ چوارشەممە، ڤۆڵکێر تورک به‌رپرسی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە بەرزبوونەوەی زۆری ژماره‌ی له‌سێداره‌دان لە ئێران دەربڕی، ئەمەش دوای دەستپێکردنه‌وه‌ی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ڤۆڵكێر تورک لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاندووه: لە 19ی ئازاری 2026ەوە لانیکەم 56 کەس بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ئاسایشی نیشتمانی له ئێران لەسێدارە دراون، ئه‌وه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی ئه‌وانه وه‌كو مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و مافی مرۆڤی له‌و وڵاته خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
راشیگه‌یاندووه: 27 کەس له‌وانه‌ی كه له سێداره دراون دۆسییه‌كانیان جیاواز بووه، زیاتر پەیوەست بووه به تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی له كاتی خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەمساڵ له ئێران.
هۆشداریشیدا لەوەی زیاتر لە 100 کەسی دیکە بە تۆمەتی هاوشێوە مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.