Erbil 31°C چوارشەممە 05 ئاب 14:35

وه‌ستایه‌كی كاره‌با له‌سه‌ر ستوون ده‌كه‌وێته‌خواره‌وه‌ و گیانله‌ده‌ست ده‌دات

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌ له‌ قه‌ڵادزی، هاووڵاتییه‌ك كه‌ پیشه‌ی وه‌ستای كاره‌با بووه‌، له‌سه‌ر ستوون كاره‌با لێی ‌داوه‌، دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌شی راسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

پۆلیسی راپه‌ڕین له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ رایگه‌یاند: ئەمشەو سێشه‌ممه‌ کاتژمێر 8:00 تەرمی هاووڵاتییەک گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

راشیگه‌یاند: هاووڵاتییه‌كه‌ ناوی (ع. خ. ع) لەدایکبووی ساڵی 1974، ڕەگەزی نێر، پیشەی کاسب، دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕین له‌ قەڵادزێ بووه‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: بە گوتەی کەسوکارەکەی، هاووڵاتیه‌كه‌ وەستای کارەبا بووە، دوای ئەوەی چۆتە سەر ستوونێک بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەبا کەوتۆتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و تەندروستی، تەرمی هاووڵاتییه‌كه‌ ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ ڕێکخراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.